جۆن گه‌زی: ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی ئیسرئیل دەکات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی تیمی نیوزماكس له كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانی له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی و دۆسته‌كانی؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی ئیسرائیل دەکات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی نیسانی 2024) جۆن گه‌زی، به‌رپرسی تیمی نیوزماكس له كۆشكی سپی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له په‌یامه‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ریكا شانبه‌شانی ئیسرائیل ده‌وه‌ستێت و به‌رگری له ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌كات.
به‌رپرسی تیمی نیوزماكس له كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌و پلانه‌ی بۆ هێرشی سه‌ر ڕه‌فه‌ح له‌لایه‌ن بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دانراوه، ده‌بێته هۆی دروستبوون و به‌رپابوونی جه‌نگێكی گه‌وره له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیسرائیل له لایه‌ن ئێرانه‌وه به ئامانج ده‌گیرێت.
جۆن گه‌زی باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شه‌ڕه‌ی ناوێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رگریش له ئیسرائیل نه‌كات، كه‌سایه‌تییه شكۆداره‌كه‌ی له جیهان نامێنێت، بۆیه پابه‌نده به به‌لێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی.
جۆن گه‌زی گوتیشی، ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژی ئێران له ئه‌گه‌ری په‌لاماردانی ئیسرائیل، به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێت و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رانی ئێران كۆتایی پێ بهێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12ـی نیسانی 2024، له باشووری لوبنانه‌وه به 50 مووشه‌ك ئیسرائیل بۆردومان كرا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه میدیای ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له مووشه‌كه‌كان له سه‌ر سنووری لوبنان - ئیسرائیل ته‌قێندرانه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند، به ده‌یان مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشی کردووەتە سەر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی له جۆلان.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد، له ئاماده‌باشیدا بن.
کەناڵ 12ی ئیسرائیلیش بڵاویكرده‌وه، تەواوی نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل خراونەتە ئامادە باشییەوە.