ئاسمانی عێراق به ڕووی فڕۆكه‌كان داخرا و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاسمانی عێراق به ڕووی فڕۆكه‌كان داخرا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
كه‌مێك به‌ر له ئێسته ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ته‌واوی ئاسمانی عێراق به ڕووی فڕۆكه‌كان داخرا، كه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له لای خۆیه‌وه ڕه‌زاق محێبس سه‌عداوی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.