كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سەبارەت بە هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
ئێران بە ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێكرد.
كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل:
ئه‌مه‌ریكا: جۆ بایدن پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل دووپات كرده‌وه
یه‌كێتی ئه‌وروپا: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل دەکەین، ئەوەی ڕوودەدات گرژییەکی نەبینراوە و هەڕەشەیەکەی جددییە دەرهەق بە ئاسایشی ناوچەکە.
به‌ریتانیا: هێرش و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
فه‌ره‌نسا: ئه‌مه قۆناغێكی نوێیه و ئێران سه‌قامگیری جیهان تێك ده‌دات و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كان زیاد ده‌كات
ئه‌ڵمانیا: هێرشه‌كانی ئێران ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاشووبێكی گه‌وره ده‌بات
ئیتاڵیا: ئاماده‌ی هه‌موو پێشهاتێكین و چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین
ئۆلاف شۆلز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا: هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل قبوڵكراو نیین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه: پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیان دابگرن و ناوچه‌كه و گه‌لانی تووشی شه‌ڕێكی گه‌وره نه‌كه‌ن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا: خوا خەڵکی ئیسرائیل بپارێزێت، کە ئێستە هێرشیان دەکرێتە سەر.