كۆشكی سپی: بایدن به ناتانیاهۆی راگه‌یاندووه، به‌شداری هیچ هێرشێك دژی ئێران ناكه‌ین
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه، به‌شداری هیچ هێرشێك دژی ئێران ناكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌یسه‌ڵ میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه، ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگری بكات و هه‌نگاوه‌كه‌شی سنووردار بوو.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به زووترین ئێران جێبهێڵن.