شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە
K24 - هەولێر:
ديلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتۆتەوە، کاریگەریی لەسەر شارەکانی هەرێمی کوردستان ده‌بێت.
پێشبینیش دەکات، شه‌پۆله‌كه زیاتر لە ئیدارەی گەرمیان، کەرکووک، مووسڵ و دەرەوەی سەنتەری شارەکان چڕییەکەی زیاتر بێت و له سەنتەری شارەکان کاریگەری کەمتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاشیگه‌یاند، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینه تا ماوەی 24-48 کاتژمێری دیكه کاریگەری دەمێنێت و بە چڕی جیاواز لە تەواوی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت.
دیلان ڕه‌شاد ئاشكراشی ده‌كات، ئەوەی ئەم شەپۆلە لە شەپۆڵەکانی دیکە جیادەکاتەوە، بە گشتیی چڕییه‌كه‌ی کەمە و کاریگەری کەمتر دروست دەکات لە چاو شەپۆلە چڕەکانی ساڵانی رابردوو.