ئه‌لینا رۆمانۆوسكی: بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار له‌ ‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق
ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق

K24 - هەولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریی ‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتن.

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار له‌نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

رۆژی‌ 13ی‌ نیسانی‌ 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له‌ به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند،‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ واشنتن ده‌كات و له‌ كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه‌ و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.

سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.