له‌تیف ره‌شید گه‌یشته ئوردن و له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵاوه پێشوازی لێكرا
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق و شای ئوردن تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ئاڵۆزییه‌كان به مه‌ترسی وه‌سفده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و دیوانی پادشایه‌تی ئوردن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ـی نیسانی 2024، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن پێشوازی لێكرا.
هه‌ردوولا تاووتوێی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌یان كرد و شا عه‌بدوڵڵا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات، مه‌ترسییه بۆسه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشمان.
هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید له دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق واته ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و وڵاتانی ناوچه‌كه نیگه‌رانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران نیشاندا.