واشنتن.. سوودانی و بلینكن كۆبوونه‌وه و باسیان له كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی كرد
K24 - هەولێر:
له واشنتن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و باسیان له كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له واشنتن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتاوێی هه‌وڵه‌كان بۆ دانانی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی دوورمه‌ودای نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، وێڕای ئه‌وه‌ش جه‌خت له كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها سوودانی و بلینكن گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئابووری و هه‌لی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، به‌تایبه‌ت له بواری وزه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها سوودانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی ستراتیژی نه‌خشه‌رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه.
گوتیشی: پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ رێگری له فراوانبوونی ململانێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق له ناوچه‌كه كرده‌وه و رایگه‌یاند، پشتگیری له عێراقێكی به‌هێز به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین.
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.