هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆڕان بوو

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان عێراق و تایلەند لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵی
دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان عێراق و تایلەند لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵی

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە یەکەم یاریی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی تایلەند بووەوە و یارییەکەشی بە بە ئەنجامی 0-2 دۆڕاند.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق، لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان و لە کۆمەڵەی سێیەم، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی تایلەند بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند. لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق، سێ یاریزانی کورد هەن، بەڵام تەنها بڵند ئازاد بانگهێشتی یارییەکە کرا بوو و ئەو یاریزانەش، لە خولەکی 61 بەشداری یارییەکەی کرد. لە بەرامبەردا هەڵۆ فایق و رۆمان یادگار، بانگهێشتی یارییەکە نەکرابوون.

لە کیشوەری ئاسیا سێ هەڵبژاردەی بەشداری ئۆڵمپیادی 2024ـی فەرەنسا دەکەن، هەڵبژاردەی عێراق ئەگەر بیەوێت بەشداری پاڵەوانتیەکە بکات، ئەوا دەبێت یەکێک لە سێ پلەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵی بەدەست بێنێت.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق، لە دووەم یاریی کۆمەڵەی سێیەمی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، رۆژی هەینی داهاتوو، رووبەڕووی هەڵبژاردەی تاجیکستان دەبێتەوە، لە ئەگەری دۆڕان لەم یارییە، پێشوەختە ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە دەکەن.