ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوو لە گەلی زۆرگڤان دەکەن
K24 - هەولێر
یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ناوچەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان، گەلی زۆرگڤانە. دیمەنی زۆرجوان و سەرنجڕاکێشی هەیە. ژینگەی ئەو ناوچە زۆر پاک و خاوێنە، هەموو ساڵێک گەشتیارێکی زۆر ڕوو لەوناوچەیە دەکات.
دوو ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی پاککردنەوەی ژینگە بەڕێوەچووە.
کەشوهەوا و دیمەنی ئێرە ناوازەن، سه‌وزایی و داری به‌رز و ئاوی زۆر بۆ گه‌شتیاران چیژبه‌خشن، گه‌لی زۆره‌گڤان له ده‌ڤه‌ری بارزان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری بارزان به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌دێی بلێ، و به‌شداری چالاكوانان و به‌تالیۆنی ژینگه‌پارێزی مێرگه‌سۆر له ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئێره‌یان گرتووەته ئه‌ستۆ.
پێرس سەعید، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بلێ بە کوردستان24ـی ڕایگەیان، خۆشەویستییەکمان هەیە بۆ ژینگە کە لە خۆشەویستی خوداوە بۆ ژینگە وەرمانگرتووە و ژینگەیەکی خاوێنمان هەیە، زیاتر لە سەدەیەکە بۆمان ماوەتەوە، ئەبێ بیپارێزین بۆ نەوەکانی دوای خۆشمان، ژینگە واتا ژیان و پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە کۆمەڵگاوە هەربۆیە ئەرکە لەسەرمان ئەم ژینگەیە بپارێزین، چونکە هەموومان مافی دەستەبەری ژینگەیەکی پاکمان هەیە.
دەشڵێت: "به‌شێك له گه‌شتیاران ژینگه‌ی گەلی زۆرگڤانیان پیسكردووه، به‌ڵام به‌شێكیش پاشماوه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، جگه له جوانییه‌كان ژینگه په‌یوه‌سته به ته‌ندروستی مرۆڤ."
زۆزان عەدنان، ژینگه پارێز ڕایگەیاند، داواکارین گەشتیاران ژینگەی گەلی زۆرەگڤان بەتایبەت و بەگشتی ژینگە بپارێزن لەوکاتانەی کە گەشت بۆ ناو سرووشت دەکەن تکایان لێ دەکەین پاشماوەکانیان بخەنە زەرفێک و ئەگەر فرێشی نەدەن تەنیا بە رێگەی گشتی بگەیێنن.
گه‌لی زۆره‌گڤان دووری كیلۆمه‌ترێك ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای شاره‌دێی بلێی شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر، یه‌كێك له جوانترین ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و كه‌متر ئاسه‌واری ده‌ستی مرۆڤی پێوه‌دریاره‌و ناوچه‌یه‌كی سرووشتی سه‌رنج راكێشه.
جوانیەکانی گەلی زۆرەگڤان تەلیسمین، لێ هەندێک جار پاشماوی جێماوی بەشێک لەگەشتیاران دیمەنەکانی پێچەوانە دەکاتەوە.