پاڵەوانێكی كورد ڕیكۆردی تۆمار كرد

پاڵەوانێكی كورد بەردەوامی بە زنجیرە سەركەوتنەكانی دا، ئەمجارەیان پاڵەوانێكی چیكی تووشی هێدمە كرد و 21ـەمین سەركەوتنی تۆمار كرد.
ئومیت كامكیرانی تەمەن 35 ساڵ، پاڵەوانە بۆكسێنەرەكەی شاری دەرسیمی باكووری كوردستان بەشداریی پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی لە شاری ڤۆرتێمبێرگی ئەڵمانیا كرد، لە قۆناغی كۆتایی رووبەڕووی تۆماس سالیكی تەمەن 25 ساڵانی بۆكسێنەری وڵاتی چیك بووەوە.
پاڵەوانە كوردەكە دوای ململانێیەكی سەخت توانی 21ـەمین سەركەوتن لە كاروانی ڕكابەرییەكانی خۆی بەدەست بهێنێت.

.

 

.

 

.