ئاڵستهر بێرت: كوردستان ناسنامه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاڵنگاریی سه‌خت بووه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری پێشووی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان ناسنامه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاڵنگاریی سه‌خت بووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، گرووپه میلیشیاكان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان کردووەتە ئامانج.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی نیسانی 2024) ئاڵستهر بێرت، وه‌زیری پێشووی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانن و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندی بگرن.
ئاڵستهر بێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، گرووپه میلیشیاكان پاڵنه‌رن بۆ دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كان و فرهوانبوونیان، ئه‌وان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان کردووەتە ئامانج.
وه‌زیری پێشووی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست باسی له‌وه‌یش كرد، كوردستان ناسنامه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاڵنگاریی سه‌خت بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌ریتانییه‌كان به باشی ئاگه‌داری بارودۆخی كوردستانن.
ئاڵستهر بێرت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر كورد شتێكی هه‌بێت و هه‌مووان كۆ بكاته‌وه، ناسنامه‌یه‌كی به‌هێزتریان پێ ده‌دات و ده‌توانن بابهتهكان ئاسانتر چاره بكه‌ن.