سام براونباك: هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی له گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا هه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری لووتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادیی ئایین ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی له گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌یه؛ ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ ئازادیی ئایینیی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی نیسانی 2024) باڵیۆز سام براونباك، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری لوتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادیی ئایین تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی له گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه‌یه‌كی ناوازه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری لوتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادیی ئایین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هه‌رێمی كوردستان له ڕابردوو، ئێسته و ئایینده‌یشدا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌رز و ناسراو ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكایش پێی وایه زۆر گرنگه هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بێت و هه‌مووان به ئاشتیانه بژین و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراقیش گرنگه.
باڵیۆز سام براونباك باسی له‌وه‌یش كرد، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ ئازادیی ئایینیی و هه‌مووان، كه‌مینه و زۆرینه له كوردستان ئازادیی ئایینی‌یان پەیڕەو ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه‌ته به‌شێك له ته‌وره‌كانی گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق.
گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا به بایەخەوە ده‌ڕوانێته ئه‌و ئازادییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌بێت عێراق ڕێگه به به‌رده‌وامیی ئه‌و ئازادییه بدات، چونكه له كۆتاییدا سوودی بۆ عێراقیش هه‌یه و خه‌ڵك له عێراقیش ده‌توانن سوود له‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببینن و ئازادیی ئایینیان پیاده بكه‌ن.
سام براونباك هه‌روه‌ها له باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكانی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ناكرێت خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان دوور بخرێنه‌وه، چونكه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه و ئه‌مه "شتێكی ده‌ستووریی و یاسایی نییه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا." له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌مووان به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووریی به‌شداریی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.