رۆناڵدۆ سکاڵاکەی لە یوڤێنتوس بردەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدو، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی، سکاڵاکەی لە یانەی یوڤێنتوس بردەوە و پێویستە لەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە قەرەبوو بکرێتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسڕی سعوودی، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی ساڵی 2019ـی، ئەو کاتەی لە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا یاریی دەکرد، لە دادگای باڵای وەرزشی سکاڵای لە دژی ئەو یانەیە تۆمار کرد و داوای سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەو ساڵەی کرد کە نزیکەی 19.5 ملیۆن یۆرۆ بوو.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دواجار گۆڵکارە پۆرتوگالیەکە توانی براوەی سکاڵاکە بێت و دادگای باڵای وەرزشی جیهانیش، یانەی یوڤێنتوسی ئاگادار کردووە، پێویستە سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەو یاریزانە پێشکەشی بکات.

ساڵی 2019 یانە ئیتاڵیەکە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە بیانۆی بارودۆخی دارایی ئەو کاتە، مووچەی هیچ یاریزانێکی نەدا و بەڵێنیدا هەر کاتێک بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە، ئەو کات مافەکانیان پێشکەش بکەن، بەڵام تاوەکو ئەمساڵیش هیچ پارەیەکی رۆناڵدۆ و یاریزانەکانی ئەو کاتی یانەکەیان پێشکەش نەکرد بوو.