دەنگۆیەک لەبارەی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە ڕەت دەکرێتەوە
K24 – هەولێر:
چەند پەیجێکی عێراقی هەواڵێکیان لەبارەی تێکچوونی تەندروستی وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاوکردبووەوە، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەردانی ناوبراوی کرد و دەرکەوت هەواڵەکە ڕاست نییە.
دوای ئەوەی لە چەند پەیجێکی عێراقی وا بڵاوکرابووەوە گوایە فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و نامەی دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەشی حکوومەتی عێراق کردووە؛ ئێستە نەهرۆ ڕواندزی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ بەشداریی لە پرسەی هاوژینەکەی، سەردانی ناوبراوی کرد.
بەمجۆرەش سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە باسیان لە تێکچوونی تەندروستی وەزیری دەرەوەی عێراق و دەست لەکارکیشانەوە لە پۆستەکەی راست نین.