کەناڵێکی ئەمەریکی: پێناچێت  ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوە بکات

K24 - هەولێر

کەناڵی ABC بڵاویکردەوە، پێناچێت ئیسرائیل بەر لە جەژنی "فەسح"ی جوو هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئێران بکات.

ئەو کەناڵە ڕاشیگەیاند، جەژنی فەسوحی جوو ئێوارەی 22ـی نیسان دەستپێدەکات و تا 30ـی نیسان بەردەوام دەبێت.

کەناڵەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت، بەڵام پێناچێت ئیسرائیل پێش جەژن هیچ ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە بگرێتەبەر.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی ئێران پێی وایە کە سەرکردەکانی ئێران هێشتا لە ئامادەباشیدان و هەرچەندە هەندێکیان "لە پەناگە و دامەزراوە ژێرزەمینییەکاندا خۆیان دەشاردووەتەوە".

جەژنی فەسح یەکێکە لە جەژنە سەرەکییەکانی جوو. ئاهەنگ دەگێڕدرێت بە یادی ڕووداوی کتێبی پیرۆز - دەرچوونی جوو لە میسر.

ئەمساڵی 2024، جەژنی فەسح لە ئێوارەی 22ـی نیسان دەست پێدەکات. جووەکانی دەرەوەی ئیسرائیل بە شێوەیەکی نەریتی ئەم جەژنە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەڕێوەدەبەن. بەڵام ئەوانەی ناو خاکی ئیسرائیل ئاهەنگ دەگێڕن.

شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.