رۆبێرتا میتسۆلا بۆ کوردستان24: سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی درۆن و مووشەکی ئێراندا بە کۆدەنگی دراوە

K24 - هەولێر

رۆبێرتا میتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا راگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی درۆن و مووشەکی ئێراندا بڕیارێک بوو کە بە کۆدەنگی لەلایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە دەرکراوە.

رۆبێرتا میتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەکوردستان24ـی راگەیاند، لەم کاتەدا بەپێویستی دەزانن سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن هەربۆیە ئەو کارەیان کردووە.

میتسۆلا گوتیشی: پێم وایە زۆر بەروونی باسی ئەوەمکرد کە من نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا دەکەم، سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا بڕیارێک بوو کە بەزۆرینەی دەنگ لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە درا.

دەشڵێت: سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی درۆن و مووشەکی ئێراندا کارێکی پێویست بوو و پاساویان بۆ هەبوو، ئەمەش ئەو رێڕەوەیە کە پەرلەمانی ئەوروپا بەردەوام کاری لەسەرکردووە و لەداهاتووشدا لەسەر رێڕەوی خۆی بەردەوام دەبێت.