محەممەد ڕەئوف: دابەشکردنی دوو مووچە بازاڕەکانی بووژاندووەتەوە

محەممەد رەئوف، سیاسەتوانی هەرێمی کوردستان
محەممەد رەئوف، سیاسەتوانی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

سیاسەتمەدارێک ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دابەشکردنی دوو مووچە؛ بازاڕەکانی کوردستان بوواژونەتەوە.  

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی نیسانی 2024، محەممەد ڕەئوف، سیاسەتمەدار لە 16یەمین پێشانگەی نێودەولەتی هەولێر، لەمیانی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و موژدەی دابەشکردنی دوو مووچە؛ بازاڕی کوردستانی بووژاندەوە و خەڵک دڵی خۆشە.

بەگوتەی ئەو سیاسەتمەدارە، "ئەم بووژانەوەیەی خەڵکی کوردستان کاریگەی ئەرێنی هەیە، بەڵام ڕەهەندی سیاسی ئاڵۆزییەکانی وەکو خۆی وایە ئەو دەرگانەی کە بەڕووی لایەنەکان داخراون تا ئیستە نەکراوەتەوە، وەکو خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە".

محەممەد رەئوف گوتی: "هۆکارە سەرکی ئەو ئاڵۆزیانەی نێوان لایەنەکان ئەوەیە ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەچین، لایەنە سیاسییەکان لەبەر دەنگاکانیان و لەبەر ڕێکخستن و جەماوەر و ئەو کەسانەی دەنگیان پێدەدات، بوێری ئەوەیان نییە هەنگاوبنێن وەکو جاران، پێش هەڵبژاردنەکان هەوڵیان دەدا، بەڵام ئێستە ئەو هەڵە نادەن. هەروەها کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر، پێویستی بە ڕاوێژی سیاسیی نێوان لایەنەکان هەیە."

وەکو خۆی گوتی: "لایەنەکان ماویانە هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی ئایا زەمینە ساز دەبێت بۆ ڕۆژانی داهاتوو یاخود مانگی پێنج بۆ گفتوگۆ، هەرچەندە تاکو ئەمڕۆ هیچ شتیک لەوبارەیەوە دیار نییە. نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی، گرنگ بوو ڕەنگە لەگەڵ لایەنەکان کۆببێتەوە، هەروەها سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمەریکا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تێدا بوو. ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرنگ بوو بۆ کورد و بۆ ئێستەی کوردستانیش"

محەممەد رەئوف ڕاشیگەیاند، "ئەو دۆخەی کە چەند مانگێکە دروست بووە لە کوردستان وعێراق، ئەگەر ئەو دۆخە نەبووایە ئەمجارە عێراق  نوێنەری کوردیان نەدەبرد لەگەڵ خۆیان بۆ ئەمەریکا، ئەو گۆڕانەی بەسەر عێراقدا هات و ئەمەریکا هەڵوێستی بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئێران هەبوو، هەروەها ئەو دۆخەی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق دەیانەوێت بڕۆنە قۆناغێکی دیکە، بەتایبەت ڕێککەوتنی ستراتیجی کۆنیان نوێ کردەوە، هەموو ئەمانە وایکرد دۆخەکە تۆزێک بگۆڕێت".