سەرباز بەرزنجی ئەو دادوەرە بەریتانییەی خەڵات کرد کە نەیهێشت پەنابەران بنێردرێنە ڕواندا
K24 - هەولێر
پارێزگاری لامبێس لەندەن ئەو دادوەرەی خەڵات کرد کە نەیهێشت پەنابەران بۆ ڕواندا بنێردرێن.
لە كۆبوونەوەیەکی فەرمیدا، سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری لامبێس لەندەن لەپای ئەو هەوڵە گرنگانەی بۆ خزمەتی یاسا و دادپەروەری لە بەریتانیا و هاوکاری پەنابەران داویەتی؛ خەڵاتی ڕێزلێنان و قەڵغانی شكۆی بەخشی بە دادگای باڵا و حاكمی باڵای بەریتانی لۆرد ڕۆبێرت رید، سەرۆكی دادگای بالای شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا.
ئەو دادوەرە لە ڕابردوودا کۆمەڵێک بابەتی یەکجار گرنگ تایبەت بە کورد و پەنابەرانی گەیاندووە دادگای باڵای بەریتانیا:
- بەجینۆساید ناساندنی کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ئاستی نێودەوڵەتی.
-گەیاندنی دەنگی ئەو پەنابەر و هاووڵاتییە کوردانەی پاسپۆرتەکانیان لێ وەرگیراوەتەوە تا هاوکاری بکرێن و دۆسییەکەیان چارە بکرێت.
- ڕێگریی لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵیان.