ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ لە ڕێگەی گەنجێکی کوردەوە سوپاسی گەلانی ئەورووپا دەکات

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپا و ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ
فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپا و ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ

K24 – هەولێر:

سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ ئاماژە بەوە دەکات، میللەتی کورد میللەتێکی ڕەسەنن و ئەو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.

لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی گەنجانی دیموکراتی ئەورووپا کە لە ڕێگەی فەلاح حەسەن کە  گەنجێکی  کوردە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ ئاراستەی کرابوو، ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ سوپاسی گەلانی ئەورووپا دەکات.

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، هەوڵیانداوە پردی دۆستایەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ و لاوانی ئەوروپا دروست بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتی بوومەلەرزەکانی تورکیادا، ئیمامئۆغڵۆ پیرۆزبایی لە گەنجانی کوردستان کرد کە لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپی لە ڕێگەی سیاسەتەوە خزمەت مرۆڤایەتی دەکەن.

فەلاح حەسەن گوتی: ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ ستایشی گەلی کوردستان دەکات و میللەتی کورد بە میللەتێکی ڕەسەن ناو دەبات، هاوکات ناوبراو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.