ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانی ئێران: هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران
K24 - هەولێر:
ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك هێرش كرابێته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
روونیشیكردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كاراكراوه، تا ئێستا راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر ئێران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، دووره له راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له رێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌ك.
باسی له‌وه‌شكردووه، كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینراوه، سیسته‌می دژه مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ته‌برێزیش، كاراكردنی سیسته‌می دژه مووشه‌ك بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حوسێن دالیریان گوته‌بێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران كرابێت.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كاره ده‌كات.