هێمن سه‌ید موراد: به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی دانه‌وێڵه‌ی جووتیاران ده‌گاته ملیۆنێك تۆن
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بێت؛ ده‌شڵێت، له كۆتاییه‌كانی مانگی داهاتوودا، واده‌ی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه دیاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بێت و بگاته سه‌رووی ملیۆنێك تۆن دانه‌وێڵه.
هێمن سه‌ید موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوكاریی باشیان پێشكه‌ش به جووتیاران كردووه به‌تایبه‌تی له پێدانی بنه‌تۆ و چاودێریكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی به‌رهه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر گوتیشی، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیاران كراوه. ڕوونیشی كرده‌وه، وه‌رگرتن به‌پێی ڕیزبه‌ندی ناوچه‌كانی ده‌ستپێكردنی دروێنه ده‌بێت.
هێمن سه‌ید موراد باسی له‌وه‌ش كرد، لیژنه‌ی باڵای به‌بازاڕكردنی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له كۆتاییه‌كانی مانگی داهاتوودا، واده‌ی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران دانه‌وێڵه‌كانیان بگه‌یه‌ننه سایلۆكان.