ڕۆیته‌رز: كه‌سێك كوژراوه و هه‌شت كه‌سیش له بۆمبارانی ئه‌مشه‌وی بابل بریندارن
K24 - هەولێر
دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پارێزگای بابل لە عێراق بیسترا و حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بنکەی کالسوی سەر بە هێزەکانمان لەلایەن ئەمه‌ریکاوە بۆردوومان کراوە و كه‌سێك كوژراوه و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، ئه‌مشه‌و بارەگای ئەركانی حەشدی شەعبی و بنكەی كالسۆ لە بابل به دوو مووشه‌ك بۆمباران کران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ڕایگه‌یاند، بۆمبارانەکە له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه بووه، ئاگرێكی گه‌وره‌ش له بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی كالسۆی سه‌ربازی بۆمباران كرد.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، بەیانی ڕۆژی شەممە هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری پارێزگای بابل لە ناوەڕاستی عێراق.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هەواڵی بەغدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەناسراو بارەگای حەشدی شەعبی بە دوو موشەک بۆمباران کرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، له بۆردومانه‌كه‌ی باره‌گای ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی له بابل كه‌سێك كوژراوه و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی كالسو به دووری 20 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدا، له ساڵی 2011 له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا داخرا.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشق باڵەخانەی کونسولخانەی ئێرانیان بۆمباران کرد ولە ئەنجامدا حەوت گەورە فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازی سوپای پاسداران کوژران کە یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودس بوو لە سووریا، لوبنان و فەڵەستین. لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا، سوپای پاسدارانی ئێران لە شەوی 13ی ئەم مانگە بە دەیان موشەکیی بالیسیی و کرووز و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل و پشتیوانییە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا و فەرەنسا شکستی پێهێنراو، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیش لە دوا ڕاپۆرتدا ڕایگەیاند، توانیویانە %99 هێرشەکانی ئیسرائیل شکست پێ‌بێنن.