زاخارۆڤا: هاوکارییە سه‌ربازییه‌كانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا، ئیسرائیل و تایوان قەیرانەکانی جیهان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕایگەیاند، هاوکارییە سه‌ربازییه‌كان کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا، ئیسرائیل و تایوان پەسەندیكردوون، قەیرانەکانی جیهان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له رێگه‌ی تێلیگرامه‌وه رایگه‌یاند، پێشكه‌شكردنی هاوكاریی سه‌ربازی، پشتگیری راسته‌وخۆی داموده‌زگا تیرۆریستییه‌كان ده‌كات.
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها گوتیشی: "تایبه‌ت به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ تایوان، ئه‌مه په‌یوه‌سته به كاروباری ناوخۆیی چین، به‌ڵام بۆ ئیسرائیل، به‌هۆی ئه‌م هاوكارییانه‌وه ناوچه‌كه هێشتا ئاڵۆزترده‌بێت".
گۆنگرێسی ئەمەریکا بە پاڵپشتیی دیموکرات و کۆمارییەکان پاکێجێکی هاوکاری بە بەهای 95 ملیار دۆلار پەسەند کرد کە هاوکاری ئەمنیی و سه‌ربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا، ئیسرائیل و تایوان دەکات.