گرووپە چەکدارەکانی شنگال پەیماننامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ڕەت دەکەنەوە
K24 - هەولێر
گرووپە چەکدارەکانی سه‌ر بە په‌كه‌كه لە شنگال، پەیماننامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ڕەت دەکەنەوە کە لە کۆتایی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ لە نێوان عەرەب و هۆز و ئایینییە ئیسلامی و ئێزیدیەکاندا بە ئامانجی چاکسازیی له شارەکە و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان مۆر كرا.
له 30ی مانگی ڕابردوو له شنگال، ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌ب و ئێزدی له سنوونێ پەیماننامەیەک له پێناو وەدەستهێنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌دا مۆر كرا، گرنگترین بڕگه‌كانیش دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، گواستنه‌وه‌ی کێشە و دۆسییەكانی تاوانکاری و تیرۆر بوو به دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا ئەمنییەکان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر ماڵ و گونده‌كانیانه.
له پەیماننامەی لێکتێگه‌یشتندا هاتووه، دۆسییەی ئەمنیی شارەکە و دەوروبەری شارەکە یەکبخرێت و هەموو هێزە ئەمنییەکان ببەسترێتەوە بە یەک ئیدارە و له‌ژێر فەرمانی حکوومەتدا بێت، له‌گه‌ڵ ڕێکخستنی هەڵمەتێکی فراوانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کاولکاری و وێرانکارییەی له شنگال ڕوویان داوه، جگە لە په‌له‌كردن له مامەڵەی قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی کەسوکاری قوربانییان، له‌گه‌ڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە، پڕۆژەکانی ئاودێری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 9 ساڵ به‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال، به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه له ترسی ئه‌منی و كۆنترۆڵی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا په‌كه‌كه و گرووپه میلیشیاكانی دیكه له شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌وانه، یه‌كه‌ی پاراستنی شنگال، میلیشیای ئێزیدی خانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه‌تائیبی حزبوڵڵا، نوجه‌با و ئیمام عه‌لی، دژایه‌تیان بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه نیشانداوه و دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانن و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ماڵ و زه‌وییه‌كانیاندا گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌ممه‌د عه‌دنان، كه‌سایه‌تیی دیاری هۆزی ئه‌لبوحه‌مدان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی دژی لێكگه‌یشتنه‌كه‌ن، كه‌سانی نزیك له په‌كه‌كه و هاوپه‌یمانانی ئێرانن له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراقدا. ده‌شڵێت، ئامانجی به‌ڵگه‌نامه‌كه، پشتیوانیی له شنگال و چاره‌كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، له‌گه‌ڵ داڕشتنی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كه نزیكه‌ی 10ساڵه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین. جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ سه‌قامگیریی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له شنگال.