سدقی زیلان چاودێری سیاسی: توركیا به بێ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ئابووری خۆی راست بكاته‌وه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی كاریگه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چاودێرێكی سیاسیی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وانیش پرسی په‌كه‌كه و ئاسایشی توركیا، هه‌روه‌ها بابه‌تی ئابووریی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. هاوكات ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتیشی: "توركیا به بێ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ئابووری خۆی راست بكاته‌وه".
سدقی زیلان چاودێری سیاسی له دیاربه‌كره‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، توركیا له رووی ئابوورییه‌وه پێویستی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت نه‌وته‌كه‌ی. گوتیشی: توركیا به بێ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ئابووری خۆی راست بكاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان له 20 ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باش.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سبه‌ی دووشەممە، سەردانی عێراق دەکات و دەچیتە بەغدا و هەولێر.
بڕیار بوو ئەردۆغان، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو سەردانی عێراق بکات.
رۆژی پێنجشەممە، 14-3-2024، هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میت سەردانی عێراقیان کرد و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کرد.
یەکەمجارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، وەک یەکەم سەرۆک لە مێژووی تورکیادا سەردانی عێراق دەکات.
ئەردۆغان لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا و هەولێر دەبێتە یەکەم سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە مێژوودا کە سەردانی هەولێری کردووە. کۆتا جاریش ئەردۆغان کە سەردانی عێراقی کرد لە ساڵی 2011 بوو.