ئه‌حمه‌د ویساڵ: سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی سهقامگیرییهكهیانه
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی سهقامگیرییهكهیانه؛ ده‌شڵێت، په‌كه‌كه له عێراق هیچ ژێرخانێكی یاسایی نییه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) ئه‌حمه‌د ویساڵ، شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئامانجی توركیایه، چونكه سه‌قامگیریی ئه‌و دووانه به هی سه‌قامگیری خۆی ده‌زانێت.
ئه‌حمه‌د ویساڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی سهقامگیرییهكهیانه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ستراتیجی ئه‌منی له نێوان توركیا و عێراقدا گرنگه و هه‌ر دوو وڵات ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه زیان به‌یه‌كدی نه‌گه‌یه‌نن له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1926 و له‌میانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا جه‌خت له‌و پرسه كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی، بوونی په‌كه‌كه له عێراق هیچ ژێرخانێكی یاسایی نییه و پێویسته زه‌مینه‌سازییه‌كی باش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات باشتر له‌یه‌كدی بگه‌ن.
کەمێک پێش ئێستا (ڕۆژی دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.
ئەم سەردانەی ئەردۆغان دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا لە مێژوودا کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لە کاتێکدا 13 ساڵ لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوسا وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا بەشداری کرد لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.