چاودێران: ئەستەمە عێراق بتوانێت هەموو ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و تورکیا جێبەجێ بکات
K24 - هەولێر
عێراق له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، 26 ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ توركیا و 19 گرێبه‌ستی له بواری وزه و نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا ئیمزا كردووه.
به‌هۆی هه‌ژمووی وڵاتانی هه‌رێمی به‌سه‌ر عێراقه‌وه، پێناچێت عێراق ئه‌و 26 رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌و 19 گرێبه‌سته‌ی له بواری وزه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا ئیمزا كرد، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بکات.
به بڕوای چاودێرانی سیاسی، عێراق یه‌ك پێكهاته و یه‌ك ئاراسته‌ی سیاسی نییه، به‌ڵكو هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره هه‌رێمییه‌كان و وڵاتانی دراوسێدا دابه‌شبوون، به جۆرێك حكوومه‌تی ئێستای عێراق كه پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هێزه سیاسییه شیعییه‌كانی نزیك له ئێرانن، ئه‌م لێكنزیكییه به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ پێشكه‌وتنی عێراق له ڕووی ئابووری و بازرگانی و كه‌رته‌كانی دیكه دروست كردووه.
ئەگەر بێت و ئه‌م گرێبه‌ستانه وه‌ك خۆیان به‌بێ ته‌گه‌ره دروستكردن جێبه‌جێ بكرێن، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له كه‌رتی وزه و نه‌وت له عێراقدا رووده‌دات و گه‌شه‌سه‌ندێكی گه‌وره دێته ئاراوه، به‌ڵام پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئاخۆ وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌تی ئێران كه ساڵانه به به‌های ملیاره‌ها دۆلار گازه‌كه‌ی به‌عێراق ده‌فرۆشێت و كه‌ره‌سته‌كانی له عێراق ساغ ده‌كاته‌وه، هه‌روا به ئاسانیی ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌بێت یاخود نا.
عێراق له دوای پڕۆسه‌ی ئازادییه‌وه، زۆربه‌ی جومگه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست هێزه سیاسییه شیعهكانهوهیه، كه زۆربه‌یان هاوپه‌یمانیی ئێرانن و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران‌دا هه‌یه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه وایكردووه ئێران دۆخه‌كه بقۆزێته‌وه و هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت، بۆیه ئێستاكه ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری گۆڕه‌پانی ئابووری و بازرگانییه‌كه بۆ هێزی دیكه‌ی ناوچه‌كه و جیهان بن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی سوودانیدا وه‌ها باسكراوه، په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ گشت وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه، كه عێراق پێش ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی توركیا هه‌نگاو بنێت، پێشتر له‌گه‌ڵ ئێران جگه له گرفتی گلدانه‌وه‌ی ئاو، كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی له بواری وزه و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا ئه‌نجام داوه، ساڵانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای ئێرانی ملیاره‌ها دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
به‌هۆی هه‌ژموونی ئێرانه‌وه، پێناچێت ئه‌م رێككه‌وتنانه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا له دۆخێكی وه‌هادا كه ئێران به‌و هه‌ژموونه‌ی هه‌یه‌تی له ساحهكهدایه و پشتیوانی سیاسیشی هه‌یه، عێراق بتوانێت به ئاسانیی به‌رهه‌می ئه‌و رێككه‌وتنانه بچنێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیشدا له‌سه‌ر پرسی كاره‌با و خاڵی سنووری نوێ ئه‌نجامی داوه.