ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ دیدارێك بۆ فوئاد مه‌جید میسری ڕێك ده‌خات
K24 - هەولێر:
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ دیدارێك بۆ نووسه‌ر فوئاد مه‌جید میسری ڕێك ده‌خات بۆ ناساندنی نوێترین به‌رهه‌می نووسینی ناوبراو؛ هاوكات سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م به‌رهه‌مه باس له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مێژوویی، سیاسی، فەرهەنگی، ئایینی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی نیسانی 2024) ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ دیدارێكی بۆ نووسه‌ر فوئاد مه‌جید میسری ڕێك خست بۆ ناساندنی نوێترین به‌رهه‌می نووسینی ناوبراو به ناوی " مێژوویەکی تر" كه گفتوگۆیەکی کراوەیە لەنێوان نووسەر و ئازاد تۆفیقدا سەبارەت بە ته‌وه‌ره‌كانی مێژوویی، سیاسیی، ئایینی، فەرهەنگی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی وه‌ك یاداشته‌كانی نووسه‌ر، لەخۆ دەگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ربه‌ست مه‌نمی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی كتێب ئه‌م چالاكییه‌ی ڕێك خستووه. گوتیشی، نووسه‌ر له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه باسی مێژووی سلێمانی و لایه‌نی سیاسی و ئایینی و فەرهەنگیی شاره‌كه‌ی كردووه و له دیدگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه بۆچوونه‌كانی خۆی خستووه‌ته ڕوو.
ڕۆژی شەممە (20ـی نیسانی 2024) فوئاد مەجید میسری، نووسەری کتێبی "مێژوویەکی تر"، لەبارەی کتێبەکەی تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کتێبەکەم ناوەکەی لەگەڵ خۆیەتی باس لە مێژوو دەکات، مێژووی سلێمانی و مێژووی سەرهەڵدانی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید دیارترین بابەتی کتێبەکەمە.
ئەو نووسەرە، ئاماژەی بەوەدا، کتێبەکە گفتوگۆیەکی کراوەیە لە نێوان نووسەر و ئازاد تۆفیقدا، هەروەها باس لە شۆڕشی 14ـی تەممووز و بزووتنەوەی چەکداریی لە کوردستان دەکات.
فوئاد مەجید میسری، گوتی: تەوەرێکی دیکەی کتێبەکە لەسەر ئەدەبیات و کۆمەڵایەتیبوونی ئەدەبیاتە، تەوەرێکی دیکەی لەسەر شانۆی کوردی و ئیسلامیی سیاسییە.
نووسەری کتێبی "مێژوویەکی تر"، ئاماژەی بەوە دا، هەموو ئەو شێوە دەسەڵاتانەی کە لە کوردستانی باشوور هاتوونە کایەوە لەنێو کتێبەکەدا شوێنی بۆ کراوەتەوە.
فوئاد مەجید میسری، گوتیشی: تەوەرێکی دیکەی کتێبەکە لەسەر وەرگێرانی کتێبە، کە لێشاوێکی زۆری وەرگێڕان لە کوردستان هەیە، کە ڕاستییه‌كه‌ی هیچ حیسابێک بۆ داهێنانی خەڵکی ناکرێت، وەرگێڕانەکان زۆربەی هەرە زۆریی خراپن و نموونەشم لە کتێبەکەمدا باس کردووە.