هاووڵاتییانی به‌سره دژی ڕاكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ناوچه‌كه‌یان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی به‌سره دژی ڕاكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ناوچه‌كه‌یان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی نیسانی 2024) هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی چوارڕیانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب له نزیك پردی خالید له به‌سره، دژی ڕاكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ناوچه‌كه‌یان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و داوایان له حكوومه‌ت له بڕیاره‌كه‌ی بۆ ڕاكێشانی هێڵه‌كه، پاشگه‌ز ببێته‌وه.
شه‌وی (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی به‌سره جارێكی دیكه خۆپیشاندانیان كرده‌وه. هاووڵاتییانی به‌سره دژی گرانبوونی نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌ن له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بڕیاره‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2024، حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌ن له 650 دینار بۆ 850 دینار و نرخی به‌نزینی سووپه‌ر له 1000 دیناره‌وه بۆ 1250 دینار له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری داهاتوو به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی به‌سره دژی كرێكاری بیانیی كه له كۆمپانیا عێراقییه‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانیان كرد و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه كۆبوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسانی شاره‌كه كرد گه‌نجانیان له كۆمپانیا عێراقییه‌كان دابمه‌زرێنن.
هاووڵاتییانی به‌سره رایانگه‌یاند بوو، به‌هۆی زۆریی كرێكارانی بیانی له شاره‌كه‌یاندا، هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه نه‌ماوه و گه‌نجانیان كه ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانن، بێكارن و ده‌رفه‌تی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت.
ئێواره‌ی (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) سه‌دان هاووڵاتی شارۆچكه‌ی قورنه له باكووری پارێزگای به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان کرد و داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی شارۆچكه‌كه كرد و داوایان كرد به زووترین كات وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بۆ سه‌رووی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
پێشتریش 14ـی ئاداری 2024، سه‌دان هاووڵاتی پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانێكیان كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی جێگیربوونیان له چوارچێوه‌ی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه.
له ساڵی 2018 خۆپیشاندانی فراوان له به‌سره به‌ڕێوه چوو، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی ئه‌و پارێزگایه، له دژی حكوومه‌ت ڕاپه‌ڕین و جیا له‌وه‌ش داوایان كرد میلیشیاكانی نزیك له ئێران له‌و پارێزگایه بچنه ده‌ره‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئێرانیان له به‌سره سووتاند.