نێچیرڤان بارزانی: به ڕێز و شكۆدارييه‌وه شەهیدانی قەڵادزێ به‌بير ده‌هێنينه‌وه
K24 - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادى 50 ساڵه‌ى بۆمبباران کردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ ئەوەی كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين.
هەر لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی:
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى (50) ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه كه 24ى نيسانى 1974 بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و ياديان به خێر.
شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له بۆردومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئه‌م تاوانه و قوربانيانى ئه‌و ڕۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به‌ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه كار بۆ داهاتوويه‌كى باشتر بكه‌ين.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان