شرۆڤەکارێکی سیاسی: پێویستە کەسێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستنیشان بکرێت و ئەو بابەتە کۆتایی بێت
K24 - هەولێر
شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانی ناو سوووننە، لەچواچێوەی بەرژەوەندی کەسین، ئەمەش لێدانە لە بەرژەوەندی خەڵک بەتایبەتی و بەرژەوەندی وڵات بە شێوەیەکی گشتی، بۆیە پێویستە هەموو لایەک بێین و دابنیشین و چارەسەری بکەین.
حامد ئەلموتلەگ، شرۆڤەکاری سیاسی لە بەغدا، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە ناکۆکی لەناوماندا زۆر دووبارە دەبێتەوە، ئەوەش تەنها لەناو سووننەکاندا نییە، بەڵکو لەنێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکانە وەکو کورد و شیعەش.
ئەلموتلەگ گوتیشی: ئەم جۆرە ناکۆکییانە لەچواچێوەی بەرژەوەندی کەسین، ئەمەش لێدانە لە بەرژەوەندی خەڵک بەتایبەتی و بەرژەوەندی وڵات بە شێوەیەکی گشتی، بۆیە پێویستە هەموو لایەک بێین و دابنیشین و چارەسەری بکەین.
ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت: من نامەوێ هیچ لایەنێکی سیاسی تۆمەتباربکەم، بەڵکو پێوسیتە تەنیا بەرژەوەندی خەڵک لەبەرچاو بگیرێت، هەرچەندە ئەو بۆچوونە ڕاستە کە دەڵێن"چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنێکی کێشەکانی سووننەکانە"، بەڵام پیویستە هەر خۆیان دەرفەت نەقۆزنەوە کە لایەنی دیکە بێنە ناوکێشەکانییەوە، کیشەی دیکەیان بۆ دروس بکەن.
ڕاشیگەیاند، پێویستە کەسێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان بکرێت و ئەو بابەتە کۆتایی بێت، هەروەها کێشەکە کێشەکی ناوخۆیی سووننەکانە.
ئەلموتلەگ جەختیشیکردەوە، ئەو ناکۆکییانە بەهۆی بەرژەوەندی کەسییەوە دروست بووە، هەروەها پارتی تەقەدوم زۆرینەی سووننەکانە، مافی ئەوەی هەیە کەوا کەسێک کاندید بکات، کە ئەوەش زۆر ڕوونە، لەبەرئەوە پێویستە لەبەر بەرژەوەندی خەڵک دابنیشن و هەموو کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ماوه‌ی پێنج مانگه قه‌یرانی دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌یه، كه دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخرایەوە، دواتر به‌چه‌ند كاندیدێك گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌وه گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بۆ په‌رله‌مان دواخرا.