گوهدار شێخۆ: بۆ سێ مەبەست سەردانی قەتەرمان کردووە

K24 - هەولێر

ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەریان کردووە، سی بابەتی گرنگیان تاوتوێکردووە، ئەوانیش " بوارەکانی "وەبەرهێنان، ئیداری و دەستەخوشک لە نێوان زاخۆ و دەوحە و وەرزش".  

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی قەتەری کردووە، گوتیشی: چەندین دیدارمان ئەنجامداوە، کە سێ مەبەستی لەخۆگرتووە، ئەوانیش بوارەکانی "وەبەرهێنان، ئیداری و دەستەخوشک لە نێوان زاخۆ و دەوحە و وەرزش"، هەروەها ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجام دراوە دڵخۆشکەربوون، بەتایبەتی لەبواری وەبەرهێنان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی قەتەری دانیشتینمان کردووە و شرۆڤەی دۆخی کوردستانیان کرد، هەروەها لەداهاتوو شاندێکی وەبەرهێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ دەکەن.

ڕاشیگەیاند، لەهەمانکاتدا، ئێمە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی دەوحەمان کرد لەگەڵیان دا باسی، چۆنیەتی کارکردنی شارەوانی و پاککردنەوەی شار و بابەتی ئەندازیاریمان کرد، هەروەها ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بە بوونە دەستەخوشکی زاخۆ و دەوحە، تیمەکی ئەوان دێنە زاخۆ و کار لەسەر ئەوەدەکرێت بابەتی ئەو دەستە خوشکییە بێتە جێبجێ کردن و ئیمزای لەسەر بکرێت. ئەمەش سوودێکی باشی بۆ زاخۆ دەبێت.