هاوپەیمانی ناتۆ: هێشتا درەنگ نەبووە بۆ سەرکەوتنی ئۆکرانیا بەسەر رووسیادا
K24 – ههولێر:
لەمیانێکی سەردانێکی بۆ شاری بەرلین، ێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، هێشتا کات درەنگ نەبووە بۆ سەرکەوتنی ئۆکرانیا بەسەر رووسیا و گەڕاندنەوەی ئەو خاکەی لەدەستی داوە.
سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگەیاند، هەرچەندە هاوپەیمانەکانی کیێڤ بەم دواییانە ساردبوونەوە لە هاوکاریکردنی سوپای ئۆکرانیا، بەڵام بەسەرۆکایەتی ئەمریکا دەست بە ناردنەوەی هاوکاریی سەربازیی دەکەنەوە، هێشتاش کات ماوە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا لەم شەڕەدا سەرکەوتووبێت.
ستۆڵتنبێرگ رەخنەشی لە چین گرت بەوەی لەرێگەی هاوکاریکردنی کەرتی تەکنەلۆجی رووسیاوە ئاگری شەڕی لە ئەوروپا خۆشکردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.