ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: سزای له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ له عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك عێراقی له یه‌كێك له زیندانییه‌كانی عێراق ده‌رده‌بڕێت؛ ده‌شڵێت ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌م له‌سێداره‌كانی به‌كۆمه‌ڵ نه‌بێت له عێراق.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (هیومان رایتس وۆچ) پشتڕاستی کردەوە کە عێراق لە 22ـی نیسانی 2024، لە زیندانی ناوەندیی ناسریە، سزای لەسێدارەدانی بەسەر 13 كه‌سدا جێبه‌جێ كردووه، دوای ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆر سزا دراون کە ڕێکخراوەکە بە جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی "زێده‌ڕۆ و ناڕوون" وەسف کردووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، نیگەرانن لەوەی کە ڕەنگە زۆر کەسی دیکە بە نهێنی لە سێدارە درابن. گوتووشیه‌تی له به‌رامبه‌ر زۆرێك له سزای هاوشێوه له ساڵانی ڕابردوودا نیگه‌رانن.
سەرچاوە ئەمنییەکان پێشتر بۆ مێدیاکان لەسێدارەدانی 13 پیاویان لە 25ـی کانوونی دووەمی 2023 پشت ڕاست کردبووەوە، کە یەکەم لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بووە لە دوای تشرینی دووەمی 2020ـوه، بەڵام چالاکوانان و پارێزەرانی نوێنەرایەتی زیندانیانی سزای لەسێدارەدان بە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتییان ڕاگەیاندووە کە دەیان کەسی دیکە له‌وه‌ته‌ی 10ـی نیسانه‌وه لە سێدارە دراون. ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، دەسەڵات ئاگه‌داری پێشوەختەی بە زیندانییەکان و بە کەسوکار و پارێزەرەکانیان نەداوە.
لە کۆی ئه‌و 13 كه‌سه‌ی لە 22ـی نیسان لە سێدارە دراون، 11 کەسیان لەسەر بنەمای ئەندامبوونیان لە گرووپی داعش سزا دراون و پارێزەرانی دوو کەسەكه‌ی دیکە بە لێبووردنی نێودەوڵەتییان ڕاگەیاندووە کە له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008ـوه بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر زیندانی كراون و له دادگهیهییكردنێكی ناشه‌فافدا سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.