كاوه عه‌زیزی: ڕه‌فتاره‌كانی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ شه‌ڕی براكوژی
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سووتانی باره‌گاكانیان له ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن په‌یه‌ده و په‌كه‌كه‌وه ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕی براكوژی.
كاوه عه‌زیزی، مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، جاری یه‌كه‌م نییه هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارته‌كه‌یان و باره‌گاكانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌ندان جار چه‌كدارانی په‌یه‌ده هێرشی تێكده‌رانه‌ی كردوونه‌ته سه‌ر.
كاوه عه‌زیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشكردنه سه‌ر باره‌گانی ئه‌وان و لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كۆنتڕۆڵی ڕۆژئاوای كوردستانی كردووه و جگه له خۆی كه‌س قبووڵ ناكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان وه‌كوو په‌ده‌كه‌سه و ئه‌نه‌كه‌سه به ئاشكرا كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی ده‌كه‌ن و به نهێنیی كار ناكه‌ن تاوه‌كوو هێرشیان بكرێته سه‌ر.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی په‌كه‌كه كه بێڕێزی به سیمبوڵه نه‌ته‌وه‌كانی وه‌كوو ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و چه‌ند سیمبۆڵێكی دیكه ده‌كات، ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕی براكوژی و په‌كه‌كه سه‌رقاڵی ئه‌و پیلانه‌یه.
ڕۆژی پێنجشەممە (25ـی نیسانی 2024) باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئیدانەی سووتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە قامیشلۆ دەکەین.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە: پێویستە هێرشکردنە سەر بارەگا و پارتە سیاسییەکان لە باکووری سووریا بوەستێت و لێپرسینەوەش لە بکەرانی ئەو ڕووداوە بکرێت.
هەروەها لە پەیامەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا داوای لە هەموو لایەنکان کردووە پابەندی گوتاری ئامانجدار بن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی سووریا دوور لە توندوتیژی.
ڕۆژی (24ـی نیسانی 2024) ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "چەکدارانی سەر بە پەیەدە" هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) و یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە شاری قامیشلۆ و هەموو کەلوپەلەکانی نێو هەردوو بارەگاکەیان سووتاندوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەکدارانی پەیەدە لە هەمان کاتدا هەوڵیان داوە نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە شاری ترپەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان بسووتێنن. هاوکات، ئەنەکەسە هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە کە پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە.
پێشتریش لە (1ـی ئاداری 2024) هێرش کرایە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان کە بڕیار بوو چالاکییەکی ئەنەکەسەی تێدا بەڕێوە بچێت.