تۆڕێكی قاچاخچییه‌تی له‌ ئه‌وروپا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

K24 – هەولێر:

چالاکییە هاوئاهەنگکراوەکانی دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنیی یاسا لە ئیستۆنیا، فینلاند، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا، پۆڵەندا و سوید، بە پاڵپشتی یۆرۆپۆل، تۆڕێکی تاوانکاری گەورەی کردەئامانج، کە کۆچبەرانی بە قاچاخ لە بیلاڕووس و ڕووسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی ڕێڕەوی باکووری باڵتیکەوە دەیانیگوازتەوە.

لە چوارچێوەی ڕەوتی دووەمی هێزی ئۆپەراسیۆنی یۆرۆپۆل (OTF)، هەوڵەکانی ئەندامانی OTF بووە هۆی دەستگیرکردنی ئامانجە سەرەکییەکان و تۆمەتبارانی سەرەکی دیکە لە فینلاند، ئەڵمانیا، لیتوانیا و پۆڵەندا و ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا.

چالاکیەکانی رۆژانی 22 تاوەکو 24 ئاپریل ئەم دەرەنجامانەی هەبوو:

دەستگیرکردنی 21 داواکراو کە زۆربەیان هاوولاتی میسری، عێراقی، و سوورین (لەم 21 کەسە، 4 لە فینلاند، 1 لە ئەلمانیا، 1 لە لیتوانیا و 15 کەسیش لە پۆلەندا گیراون).

24 ناوچەی جیاواز پشکنینیان بۆ کرا (لەم شوێنانەش، 10 لە فینلاند، 8 لە ئەلمانیا، 2 لە لیتوانیا، 1 لە هۆلەندا، و 3 شوێنیش لە پۆلەندا).

کەلوپەلی دەستبەسەرگیراو بریتی بوون لە چەندین ئۆتۆمبێل، زێر و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی جۆراوجۆر، ئامێری کارەبایی جیاواز، ناسنامەی ساختە، چەندین بەڵگەنامەی ساختەی جیاواز، ئامێری ژماردنی پارە، ماددەی هۆشبەر، جگەرەی ساختە، و زیاتر لە هەشتا هەزار یۆرۆ. 

لەنێوان 3000 بۆ 5000 یۆرۆ بۆ ئەوەی لە رووسیاوە ره‌وانه‌ی ئه‌ورووپا بكرێت..

تۆڕی تاوانکارییەکە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هاووڵاتییانی میسری و عێراقی و سوریا پێکهاتبوون، لە رووی چالاکیەکانییان  و شێوازی ئەنجامدانی کارەکانیانەوە زۆر بگۆڕ و ناجێگیر بوون. ئەوان بە خێرایی شێوازی کارکردن و ڕێڕەوی قاچاخی خۆیان دەگونجاندەوە، ئەمەش بەندە بە هۆکارە جیاوازەکانی وەک ڕێساکانی ڤیزا و بارودۆخی سروشتی لەسەر ڕێگاکە و سودوەرگرتن لە دۆخی جیۆپۆلەتیکی. ئەو تۆڕە تاوانکارییە کۆچبەرەکانی لە عێراقەوە بە قاچاخ لە ڕێگەی ڕووسیا و بیلاڕووسەوە گواستووەتەوە بۆ ئەوروپا. وڵاتانی سەرەکی کە کۆتا مەبەست بوون بریتی بوون لە ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا). قاچاخچییەکان ئۆتۆمبێل و ڤانی بچووک و پیکاب و ئۆتۆمبێلی دیکەی داخراویان بەکارهێناوە، کە لە خۆیانەوە بۆ مەبەستی گواستنەوەی خەڵک نین، بەڵکو تەنها بۆ گواستنەوەی کاڵاکانە.

گرووپە تاوانکارییە جیاوازەکانی ناو تۆڕەکە لە سنوورەکانەوە بەیەکەوە بەسترابوونەوە و بە درێژایی ڕێگاکانی قاچاخچێتی بە باشی جێگیر بوون و تۆڕێکی قاچاخی کارامەیان پێکهێنا بوو. ئەوان ڕێکخەرانی هاوبەش، شۆفێران و ئەندامانی دیکەیان بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی سیستەمێکی بانکی ژێرزەمینیی حەواڵە. ڕێکخەرانی سەرەکی بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕی حەواڵە لە فەرمانگە ناوچەییەکان لە وڵاتانی جیاواز لەوانە ئەڵمانیا، عێراق، سووریا و تورکیا، ڕەوتی دارایی نهێنییان بەڕێوەبرد. کۆچبەرەکان بەپێی خزمەتگوزارییە نایاساییەکان (رێگای قاچاخچێتی، ئامرازەکانی گواستنەوە و بارودۆخ) لە نێوان ٣سێ هەزار بۆ پێنج هەزار یۆرۆیان بۆ هەر کەسێک داوە. ئەوان ڕاستەوخۆ پارەیان بە ئۆفیسەکانی حەوالە داوە، هەروەها بە دراوی کریپتۆ، لەکاتێکدا شۆفێرەکان بە پارە لەلایەن ئەندامانی ناوخۆیی تۆڕی تاوانکارییەوە پارەیان پێدەدرا. لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕەوتی دارایی ئەوە دەردەخەن کە بەشێک لەو قازانجە نایاساییانە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ تیرۆر بەکارهێنراون.

قاچاخی کۆچبەران لە بێلاڕووس و ڕووسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا

لە شوباتی 2022، یۆرۆپۆل هێزی ئۆپەراسیۆنی OTF Flow ی دامەزراند کە بنکەیەکی ئۆپەراسیۆنی لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا هەبوو. OTF بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی تاوانکاری کە کۆچبەرانی بە قاچاخ لە عێراقەوە لە ڕێگەی تورکیە و ڕووسیا و بێلاڕوسەوە دەبردە ناو یەکێتی ئەوروپا و بووە هۆی دەستگیرکردنی 9 کەس لە کۆی 11 ئامانجی سەرەکی کە لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەستنیشانکرابوون. دەرئەنجامی سەرکەوتووی یەکەم ڕەوتی OTF کە بە ڕەوتی OTF I ناسراوە، بووە هۆی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنکە لە ژێر ڕەوتی OTF II. لێکۆڵینەوە نوێیەکان لە ڕێگەی OTF Flow II دەستیان پێکردووە، لەگەڵ پلاندانانی کارکردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئێستا، گۆڕانکاری لە ڕێگاکانی قاچاخچێتی و پێشهاتە جیۆپۆلیتیکییەکان کە کاریگەرییان لەسەر جۆر و شێوازی تاوانکاری هەیە. لێکۆڵینەوەکان لەسەر 12 ئامانجی سەرەکی بوون کە ڕێکخەری سەرەکی چالاکییەکانی قاچاخچێتی کۆچبەرانن.

ئۆپەراسیۆنی OTF Flow لە نوێنەرانی دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا لە ئیستۆنیا، فینلاند، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا و هەروەها پسپۆڕانی یۆرۆپۆل پێکهاتووە. لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر بووە هۆی زیادبوونی هاوکاری لەگەڵ هۆڵەندا، سوید و بەریتانیا. ئەم ڕێکخستنە تایبەتە بە پشتگیریکردنی دەسەڵاتە نیشتمانییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی چالاکییەکانی قاچاخچێتی کۆچبەران لە سنووری یەکێتی ئەوروپا و بێلاڕووس. لە ڕێگەی OTF Flow، یۆرۆپۆل پشتگیری لە هەماهەنگی چالاکییە هاوبەشەکانی لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنەکان دەکات، و ئاسانکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسای پەیوەندیدار. OTF دوای خانەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش (JIC) دروستکرا کە لەلایەن لیتوانیا لە مانگی حوزەیرانی 2021 دامەزراوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تازە و سەرهەڵدانی قاچاخکردنی کۆچبەران لە سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا.

دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا کە لە پرۆسەکەدا بەشداربوون:

ئیستۆنیا: دەستەی پۆلیس و پاسەوانی سنووری ئیستۆنیا (Politsei- ja Piirivalveamet);

فینلاند: پاسەوانی سنووری فینلاند (راجاڤارتیۆلایتۆس)؛

ئەڵمانیا: پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا (Bundespolizei)؛

لاتڤیا: پاسەوانی سنووری دەوڵەت (ڤاڵستس ڕۆبێژساردزێ)؛

لیتوانیا: خزمەتگوزاری پاسەوانی سنووری دەوڵەت (Valstybės sienos apsaugos tarnyba) و پۆلیسی نیشتمانی (Lietuvos policija)؛

هۆڵەندا: پۆلیسی نیشتمانی (Politie)؛

پۆڵەندا: پاسەوانی سنوور (پۆلسکا ستراژنا گرانیچنا)؛

سوید: دەسەڵاتی پۆلیسی سوید (Polismyndigheten).

یۆرۆپۆل کە بارەگا سەرەکییەکەی لە لاهای هۆڵەندایە و پشتگیری لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و جۆرەکانی تری تاوانی جددی و ڕێکخراو. هەروەها یۆرۆپۆل لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی هاوبەشی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات. لە هەڵسەنگاندنە جۆراوجۆرەکانی هەڕەشەکانییەوە تا دەگاتە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و چالاکییە ئۆپەراسیۆنییەکانی، یۆرۆپۆل ئەو ئامراز و سەرچاوانەی هەیە کە پێویستیانە بۆ ئەوەی بەشداری خۆی لە پاراستنی سەقامگیری و ئاساییشی ئەوروپادا پەرەپێبدات.  

657
56
54