دوكان.. بارهه‌ڵگرێك خۆی به 19 ئۆتۆمبێلدا ده‌كێشێت
K24 - دوكان:
له دوكان بارهه‌ڵگرێك خۆی به 19 ئۆتۆمبێل ده‌كێشێت و بریندار و زیانی ماددی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاراس ئه‌مین په‌یامنێری كوردستان24 له دوكان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی نیسانی 2024)، له شارۆچكه‌ی دوكان، بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، خۆی به 19 ئۆتۆمبێلدا كێشاوه.
هه‌روه‌ها ئاراس ئه‌مین راشیگه‌یاند، به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 17 كه‌س بریندارن و زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوون.
له‌مباره‌یه‌وه رائیدی هاتووچۆ به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، ڕووداوەکە لە ئەنجامی له دەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە له جۆری فلات، کۆنتێنەری لەسەر بووە و لە سلێمانییەوە بە ئاراستەی دوکان هاتووه، پێش گه‌یشتنی به بازگە، کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێ بە دوو ئۆتۆمبێل، پاشانیش خۆی به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا ده‌كێشێت.
ئه‌و رائیدهی هاتووچۆ راشیگه‌یاندووه، شۆفێرەکەی بەڕەگەز عەرەبە و خه‌ڵکی بەغدایە.
له‌مباره‌یه‌وه تەندروستی دوکان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تاكو ئێستا له كۆی 17 بریندار 12 یان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و برینه‌كان سووكن و پێكانی سه‌ختی تێدا نییه.
ته‌ندروستی دوكان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ین و زۆربه‌ی برینداره‌كانیش ژن و منداڵن.