ئه‌سمه‌هان داوود: ڕه‌فتاره‌كانی په‌یه‌ده خزمه‌ت به ڕژێمی ئه‌سه‌د و داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كات
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پڕۆژه‌ی په‌یه‌ده له بنه‌ڕه‌ته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردی نییه؛ ده‌شڵێت، باره‌گا و نووسینگه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه له ڕۆژئاوای كوردستان گوزارشت له ناوه‌ندێكی سیاسی ئاشتییانه و مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی نیسانی 2024) ئه‌سمه‌هان داوود، جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، په‌یه‌ده له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه به‌رپرسه له ئاڵۆزی ئه‌منی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه و پارتی دیموكراتی كوردستان -سووریا و ڕفاندنی منداڵان و چه‌ندان پرسی دیكه.
ئه‌سمه‌هان داوود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باره‌گا و نووسینگه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه له ڕۆژئاوای كوردستان گوزارشت له ناوه‌ندێكی سیاسی ئاشتییانه و مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یه‌ده و لایه‌نگرانی پێیان قبووڵ ناكرێت.
جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، په‌یه‌ده به ئاشكرا باره‌گای سیاسی و چه‌كداری له ناو خه‌ڵكدا كردووه‌ته‌وه و به‌زۆر ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك و شوێنی گشتیدا گرتووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست كردووه.
ئه‌سمه‌هان داوود باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی په‌یه‌ده خزمه‌ت به ڕژێمی ئه‌سه‌د و داگیركه‌ران و ناحه‌زانی كوردستان ده‌كات، چونكه پڕۆژه‌ی په‌یه‌ده له بنه‌ڕه‌ته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردی نییه.
ڕۆژی پێنجشەممە (25ـی نیسانی 2024) باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئیدانەی سووتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە قامیشلۆ دەکەین.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە: پێویستە هێرشکردنە سەر بارەگا و پارتە سیاسییەکان لە باکووری سووریا بوەستێت و لێپرسینەوەش لە بکەرانی ئەو ڕووداوە بکرێت.
هەروەها لە پەیامەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا داوای لە هەموو لایەنکان کردووە پابەندی گوتاری ئامانجدار بن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی سووریا دوور لە توندوتیژی.
ڕۆژی (24ـی نیسانی 2024) ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "چەکدارانی سەر بە پەیەدە" هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) و یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە شاری قامیشلۆ و هەموو کەلوپەلەکانی نێو هەردوو بارەگاکەیان سووتاندوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەکدارانی پەیەدە لە هەمان کاتدا هەوڵیان داوە نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە شاری ترپەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان بسووتێنن. هاوکات، ئەنەکەسە هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە کە پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە.
پێشتریش لە (1ـی ئاداری 2024) هێرش کرایە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان کە بڕیار بوو چالاکییەکی ئەنەکەسەی تێدا بەڕێوە بچێت.