سه‌رمه‌د به‌یاتی: هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر به ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ده‌كات، لایه‌نی ئابووری هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆره؛ ده‌شڵێت، چه‌ند لایه‌نێك ئامانجیانه كۆتایی به جموجۆڵه ئابوورییه‌كانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر بهێنێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024) سه‌رمه‌د به‌یاتی، شاره‌زای ئه‌منی و سه‌ربازی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ژێرخانی ئابووریی عێراق، بۆیه به‌ئامانجگرتنی ئه‌و ژێرخانه به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی عێراقیشه، به‌ڵام به پله یه‌ك به‌ئامانجگرتنی كۆرمۆر به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌رمه‌د به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لایه‌نی ئابووری هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆره، نه‌خاسمه كه كۆرمۆر پێگه‌یه‌گی به‌هێزی ئابووری هه‌یه و غاز، نه‌وت و كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئه‌منی و سه‌ربازی باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ند لایه‌نێك ئامانجیانه كۆتایی به جموجۆڵه ئابوورییه‌كانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر بهێنێت، به‌تایبه‌ت كه بیرۆكه هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی غازی كێڵگه‌كه بۆ ده‌ره‌وه.
سه‌رمه‌د به‌یاتی گوتیشی، ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆریان كردووه، مه‌به‌ستیانه به ئه‌مه‌ریكا و جیهان بڵێن عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوو شوێنی سه‌قامگیر نین بۆ وه‌به‌رهێنان.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لە ڕێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.