دهۆك.. پیشانگا و کۆنفرانسی خزمەتگوزاریی تەندرووستی بەڕێوەچوو
K24 - هەولێر:
به سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیشانگا و کۆنفرانسی خزمەتگوزاری تەندرووستی لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ماجد سه‌ید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆك، دكتۆر ئه‌فراسیاب مووسا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک، دكتۆر دلۆڤان محه‌ممه‌د بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستی هەولێر، سەرۆکی زانکۆی ئەمه‌ریکی کوردستان لە دهۆک، سەرۆکی زانکۆی دهۆک، ڕاگری کۆلێژەکان و ئەکادیمی و مامۆستایان و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، پێشانگای فراوان و کۆنفرانسی خزمەتگوزاری تەندرووستی لەشاری دهۆک بەڕێوەچوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پیشانگا و كۆنفرانسه‌كه بەهەماهەنگی و هاوبەشی وەزارەتی تەندوستی و زانکۆی ئەمه‌ریکی کوردستان/ دهۆک به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا نوێترین پێشکەوتنەکانی ئامێر و پێداویستی پزیشکی و تاووتوێکردنی ڕەوشی زانستی پزیشکی و پسپۆڕییەکان و توێژینەوەکان و خزمەتگوزارییەکانی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان پیشاندران.