بۆکان هەورامی نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو کردەوە

بۆکان هەورامی
بۆکان هەورامی

K24 - هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانبێژ بۆکان هەورامی تازەترین گۆرانی خۆی بڵاو کردەوە؛ هیوایش ده‌خوازێت بە دڵی هەموو هەوادارانی بێت و چێژی لێ وەربگرن.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بۆکان هەورامی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند: گۆرانییە نوێیەکەم  لە دەرهێنانی ئارام سەردارە و لەلایەن ڤینۆ گرووپەوە بەرهەم هێنراوە، ئاواز و هۆنراوەکەی فۆلکلۆرە و عەلی عەتا کاری بەرهەمێنەری میوزیکی بۆ کردووە.

گوتیشی: ئەوە نوێترین گۆرانی منە بەناوی "چرای نمره‌ 20" وەکوو دیارییەکی بە نرخ پێشکەشی هەوادارە خۆشەویستەکانی دەکات و هیوای خواست بە دڵی هەموو هەوادارانی بێت و چێژی لێ وەربگرن.

گۆرانیبێژ بۆكان هەورامی، خەڵکی ناوچەی هەورامانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەته‌ و ئێسته‌یش نوێترین گۆرانی بە ناوی "چرای نمره‌ 20" بڵاو کردووه‌تەوە.