فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات
K24 - هەولێر:
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024)، كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه، فه‌ره‌نسا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات، كه بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی مه‌ده‌نی و زیانی گه‌وره‌ی ماددی.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هاوسۆزی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین و به رێزگرتن له‌سه‌رجه‌م ژێرخانی وزه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه.
هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ردوو حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپاتكرده‌وه.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی یەمەنی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.