فرانک هۆگربێتز دوێنێ پێشبینی سێ بوومه‌له‌رزه‌ی كردبوو و ئه‌مڕۆ ڕوویان دا
K24 – هەولێر:
دوێنێ فرانک هۆگربێتز زانای دیاری هۆڵه‌ندی، لە په‌یامێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) و یوتوب بڵاوی كردبووه‌وه، هۆشداری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی له تایوان و ده‌وروبه‌ری دا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سێ شوێن بوومه‌له‌رزه ڕوویان دا.
ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، كه له تایوان و ده‌وروبه‌ری چالاكیی بوومه‌له‌رزه ئاكتیڤ ده‌بێت، ئه‌مڕۆ 27ـی نیسانی 2024 بوومه‌له‌رزه له تایوان و ژاپۆن و ئیندۆنیزیا ڕوویان دا.
گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كان له ژاپۆن (6.5)، ئیندۆنیزیا (6.3) و تایوان (6.1) بوون به پله‌ی ڕێخته‌ر.
پێشتریش ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شوباتی 2023 توركیا و سووریای كردبوو، كه بووه هۆی گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س و هه‌روه‌ها پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریبیشی كردبوو، كه بووه هۆی مردنی 632 کەس و برینداربوونی 329 کەسی دیکە.