له به‌غدا نێچيرڤان بارزانى و محه‌ممه‌د حه‌لبووسى كۆ بوونه‌وه
K24 – هەولێر:
له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی دوايين پێشهات و دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقدا تاووتوێ کرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مشه‌و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌ددومى عێراقى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنيشانكردن و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چارەكردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه، گۆڕییه‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و پاشان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسیش كۆبووه‌وه.