ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار عێراقی ڤیزای کۆچکردن بۆ ئەمەریکایان وەرگرتووە

ڤیزای کۆچکردنی ئەمەریک
ڤیزای کۆچکردنی ئەمەریک

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، ساڵی رابردوو دوو هەزار و 272 ڤیزای کۆچکردنی هەمەیشەییان بە عێراقییەکان داوە.

رۆژی یەکشەممە، 28-04-2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماری پێدانی ڤیزای کۆچکردنی هەمیشەیی بە دانیشتووانی وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2023 بڵاو کردەوە.

 بە گوێرەی ئامارەکان، ساڵی رابردوو، دوو هەزار و 272 عێراقی ڤیزای کۆچکردنی هەمیشەییان بۆ ئەمەریکا وەرگرتووە.

بە گوێرەی هەمان ئامار، ساڵی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 562 هەزار ڤیزای کۆچکردنی هەمیشەییان بە دانیشتووانی جیهان بەخشیوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی میسرییەکان خاوەنی پلەی یەکەمن کە پێنج هەزار و 944 ڤیزایان وەرگرتووە، دواتر ئوردنی و یەمەنییەکان لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.

عێراقیش بە دوو هەزار و 272 ڤیزا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی حەوتەمی گرتووە.