به‌رپرسێكی داعش له مووسڵ ده‌ستگیر كرا
K24 – هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، به‌رپرسێكی پێشووی داعش له مووسڵ ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28ـی نیسانی 2024)، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له رێگه‌ی چالاكییه‌كی هه‌واڵگری و سه‌ربازیدا، له به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ، به‌رپرسێكی داعش به‌ناوی (ئه‌بو صكر) كه كاری پێشووی به‌رپرسی پۆلیسی داعش بوو، ده‌ستگیركرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی داعش له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی لابوو، له رێگه‌یانه‌وه گه‌شتی بۆ عێراق كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش له یه‌كێك له وڵاته دراوسێكانی عێراق، تاكو گه‌یشتنی بۆ مووسڵ، چاودێری كراوه و پاشان ده‌ستگیركرا.
پێشتریش سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان 24 ڕایگەیاندبوو، داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە ناوچەکەدا، ئەرکی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دڵنیابوونەوەیە لە تێکشکاندنی داعش.
جەختیشی کردبوەوە، بوونی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا یارمەتیدەربووە بۆ تێکشکاندنی داعش.
هه‌روه‌ها گابریێل سوما راوێژكاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ پێشتر به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی ڕاگه‌یاندبوو، ئێمه زیاتر له 180 جار له سووریا و عێراق هێرشمان كراوه‌ته سه‌ر.
گوتبوشی: "عێراق به فه‌رمیی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه".