فیفا و یوێفا هەڕەشە لە تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەن

جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا
جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا

فیفا و یوێفا هەڕەشە لە تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەن و ئەگەر هەیە چالاکییەکانی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لەلایەن ئەم دوو دامەزراوەیە رابگیرێت.

رۆژنامەی AS ی ئیسپانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بڵاویکردەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا هەڕەشە دەکەن بە راگرتن و سڕکردنی سەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا لە نێوانیاندا لالیگا و دوورخستنەوەی یانەکانی ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرای کردووە، ئەم هەڕەشەیەی دوو دامەزراوەکەی تۆپی پێ بەهۆی دەستێوەردانی حکوومەتی ئیسپانیایە لە کاروبارەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە و ئەگەر ئەم دەستێوەردانەش بەردەوام بێت ئەوا ناچار دەبن بە راگرتنی چالاکییەکانی تۆپی پێی ئەم وڵاتە.
هێما بۆ ئەوەش کراوە لەوانەیە رێگە نەدرێت یانەکانی ئیسپانیا بەشداری لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو بکەن لە نێوانیاندا دوورخستنەوەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یانەکانی دیکە لە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ، جگە لەوەش رێگە بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا نادرێت بەشداری لە یۆرۆی 2024 بکات.

 

فیفا و یوێفا هەڕەشە دەکەن
فیفا و یوێفا هەڕەشە دەکەن
هەواڵەکە لە رۆژنامەی ئاس
هەواڵەکە لە رۆژنامەی ئاس