هەناردەی کەلوپەل لە عێراقەوە بۆ ئێران سێ ئەوەندە زیادی کردووە

هەناردەی کەلوپەل لە عێراقەوە بۆ ئێران سێ ئەوەندە زیادی کردووە
هەناردەی کەلوپەل لە عێراقەوە بۆ ئێران سێ ئەوەندە زیادی کردووە

K24 - هەولێر

نوێنەری تایبەتی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری عێراق دەڵێت، ساڵی ڕابردوودا هەناردەی کەلوپەل لە عێراقەوە بۆ ئێران سێ ئەوەندە زیادی کردووە.

نوێنەری تایبەتی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری عێراق بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا ئێران، بایی 580 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی لە عێراقەوە هاوردە کردووە کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشووتری نزیک سێ ئەوەندە زیاترە.

فەرزاد پیلەتەن ئاشکراشی کردووە، ئەو بەرهەمانەی لە عێراقەوە هاوردە دەکرێن بریتین لە بەردی کانزایی، کازای گرانبەها، بەرهەمی پۆلیمێری و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ناوماڵ.

لە بەرانبەریشدا هەر لەم ساڵەدا ئێران بایی 7 ملیارد دۆلار کەلوپەل و بایی 2 ملیارد دۆلاریش گازی هەناردەی عێراق کردووە.