پرسەنامەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا کامیل ژیر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و  کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان مامۆستا کامیل ژیر ئاراستە دەکات.

ڕۆژی سێشەممە (30ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە:"پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسیویەتی: " خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان